حکومەتی هەرێمی كوردستان
SAT, 27 APR 2024 04:02 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

قوباد تاڵەبانی: قۆناغە سەختەکانمان تێپەڕاند

TUE, 15 JAN 2019 13:50 | KRG Cabinet

ئەمڕۆ سێشه‌ممه 15/1/2019 بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دارایی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسان و بازرگانانی هەرێم كرد.

قوباد تاڵەبانی لە وتارێکدا وتی "پێشتر لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران، شەڕی رووبەڕووبونەوەی تیرۆرمان كردووە و ئەو وڵاتە لە ڕۆژە سەختەكاندا پشتیوانی هەرێمی كوردستان بووە".

جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بە پەرەپێدان و بەهێزكردنی پەیوەندییە سیاسی و كلتووری و ئابوریییەكانی نێوان هەرێم و ئێران كرد و وتیشی "ئێستاش ئێمە بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەكان دەكەین كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن و هەوڵدەدرێت شایستەی دارایی بۆ ئەو كۆمپانیا ئێرانی و بیانیانە خەرج بكرێت، كە لەهەرێمی كوردستاندا كار دەكەن".

قوباد تاڵەبانی هه‌روه‌ها وتی "پێشتر قەیرانی دارایی و  شەڕی داعش فشاری زیاتری خستبووە سەر حكوومەتی هەرێم، بەڵام ئێمە گەشبینین و لە ئێستادا قۆناغە سەختەكانمان تێپەڕاندووە".



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان