بەبۆنەی ئەو سەركەوتنانەی كە ئەمڕۆ 2016/8/14 هێزەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ لە هەردوو میحوەری خازر و گوێڕ تۆماریان كرد، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پەیامەی راگەیاند :
سەربەرزین بەو سەركەوتنانەی هێزی پێشمەرگە لەبەرەكانی جەنگ لە هەردوو میحوەری خازر و گوێڕ تۆماری كرد، پێشمەرگە هەمیشە كاریگەرترین هێزی شەڕكەر بووە لە دژی تیرۆریستانی داعش، پیرۆزبایی گەرم لە سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی له كهسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین،هاوكات سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدی جوانەمەرگ مستەفا سەعید وێنەگری كوردستان تی ڤی دەكەین وهیوای چاكبوونەوەی بە پەلە بۆ پەیامنێری كوردستان تی ڤی هێمن نانەكەلی دەخوازین و بەرەو سەركەوتنی بەردەوام .
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان