حکومەتی هەرێمی كوردستان
TUE, 30 APR 2024 14:12 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

هەرێمی كوردستان و سعودیه جەخت لەسەر پێشخستنی پەیوەندی نێوانیان دەكەنەوە

TUE, 27 SEP 2016 18:14 | KRG Cabinet

 

بۆ یەكەمین جار لە هەرێمی كوردستاندا ، شانشینی عەرەبی سعودیه ساڵیادی رۆژی نیشتیمانی خۆی گێڕا لە ڕێوڕەسمێكدا كە بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و، ژمارەیەكی زۆر لە نوێنەر و كونسوڵی وڵاتانی بیانی و بەرپرسانی سیاسی و ئیداری هەرێم و پارلەمانتار و نوێنەرانی ڕاگەیاندنەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئامادە بوون.

لە ڕێوڕەسمەكەدا وتاری كونسوڵگەری شانشینی سعودیه لەلایەن عەبدولمونعم بن عبدولرەحمان مەحمود كونسوڵی گشتیی شانشینی عەرەبی پێشكەش كرا كە تیایدا وێڕای تیشك خستنەسەر مێژووی سعودیا، خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامدانی ئەم ئاهەنگەی لە هەولێر نیشاندا و سوپاسی ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لەم ئاهەنگەدا كرد .

هەروەها دووپاتی لەسەر گرنگی پێشخستین پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان وسعودیه كردەوە لە هەموو بوارەكاندا، هاوكات ستایشی رۆڵی هەرێمی كوردستان كرد لە پاراستنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و پاراستنی سەقامگیری ئاسایش و ئارامی و هەرێمی كوردستانی بە دورگەی سەقامگیری لە شوێنێكی پڕ گرفت لە قەڵەم دا و هیوایشی خواست پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان زیاتر پەرە بستێنێت و چەندین بوار بەخۆیەوە ببینێت.

لەلای خۆشیەوە، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا كە بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشی كرد ، جەخەتی لەسەر فراوانكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەرێمی كوردستان و سعودیە لەسەرجەم بوارەكان كردەوەوە، كە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوولا بكات.

دووپاتیشیكردەوە لە سەر وڵاتانی عەرەبی پێویستە لە تەك هەرێمی كوردستان لەم قۆناخە سەختە بوەستن و هاوكاری بكەن بە تایبەت سعودیە کە كاریگەری لە جیهانی ئیسلامی و عەرەبی هەیە و رۆڵی لە دژایەتی فیكری تووندوتیژی و راستكردنەوەی وێنەی ئیسلام لە جیهان هەبوووە.

هەر لەم بارەیەوە عەبدولمونعم بن عبدولرەحمان مەحمود كونسوڵی گشتیی شانشینی عەرەبی سعودیه لە لێدوانێكی تایبەت بە  ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بەشداریكردنی سەرۆك بارزانی لەو ئاهەنگەدا واتایەكی زۆری هەیە بۆ هەردوولا و شانشینی سعودیا هەمیشە بە چاوی ڕێزەوە دەڕوانێتە سەرۆك بارزانی و هەر كاتێكیش جەنابیان سەردانی سعودیای كردبێت بەوپەڕی ڕێزەوە وەكو خاوەن ماڵ میوانداری كراوە.

مەحموود هیوای خواست رۆشنبیر و خاوەن هزری كوردستان رۆڵ بگێڕن لە پێشخستنی پەیوەندی رۆشنبیری لە نێوان هەرێم و شانشینی عەرەبی سعودیه و دووپاتیكردەوە ئەوان چاوەڕوانی رۆشنبیرانی كوردستانن.