فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان
17ی ئوکتۆبەری 2016
نزیکەی کاتژمێر 06:00 لە 17ی ئۆکتۆبەری 2016 پرۆسەیەکی فراوانی هێزی پێشمەرگە لە خازر لە رۆژهەڵاتی موسڵ، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق لە گوێڕ و گەیاڕە لە باشووری موسڵ دەستپێکرد، وەک قۆناغی یەکەمی پرۆسەی رزگارکردنی موسڵ لە دەست تیرۆریستانی (داعش).
لەم ئۆپەراسیۆنەدا زیاتر لە چوار هەزار پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە هەڵدەستن بە پاککردنەوەی گوندەکانی دەوروبەری ناوچەی خازر، بەپێی ئەو رێککەوتننامەیەی لەنیون حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراقدا هەیە.
لە رێکەوتی 16ی ئوکتۆبەرى 2016 فرۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیان بە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعش کرد، وا بڕیارە لە میانەی پرۆسەکەدا پاڵپشتی ئاسمانی بەردەوام بێت.
میدیا ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە، رووماڵی شەڕەکە دەکەن.
هەر 6-تا 8 کاتژمێر جارێک هەواڵی نوێ لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە بڵاو دەکرێتەوە.
وێنەکان لە ئەکاونتی تویتەر بەم ناونیشانە (@GCPFKurdistan) دەست دەکەون، بە بەکارهێنانی هاشتاکی #FreeMosul