کاژێر دووی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 25ی 4ی2017، چیای شنگال و دەورووبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراو زیان و وێرانکاریی زۆری لێکەوتووەتەوە و ٥ پێشمەرگە شەهید و 9 پێشمەرگەش برینداربوو.
شەهیدبوون وبرینداربوونی پێشمەرگە جێگەی داخێکی زۆرە و بۆردوومانکردنی پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا قابیلی قبوڵ نییهوراشیدهگهیهنین كه ئەم کێشە وگرفتانە هەمووی لە ئەنجامی هەبوونی پەکەکەیە لەو ناوچەیە وبوونیشیان سەرئێشە وگرفتی بۆ خەڵکی ناوچەکە وهەرێمی کوردستان ناوەتەوە و سەرباری ئەوەی لەهەموو لایەکەوە زۆریش داوایان لێکراوە کە چیای شنگال چۆڵ بکەن، بەڵام گوێیان بۆ کەس نەگرتووه.
لێرهدووباره داوا ده‌كه‌ین كهپهكهكههێزەکانی لە چیای شنگال و دەوروبەری بکشێنێتەوە و چیتر نەبنە مایەی نا سەقامگیری و قووڵتربوونی کێشەکان لە ناوچەیەدا و رێگە بدەن ژیان بۆ خەڵکی ناوچەکە بگەڕێتەوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٥ی نیسان ٢٠١٧