ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14-5-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له گرووپێكی گه‌نجانی خۆبه‌خش به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز ڕه‌وه‌ند حسێن ڕێكخه‌ری كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان كرد كه نیسانی ڕابردوو له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ڕێكیانخستبوو.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ڕه‌وه‌ند حسێن به ناوی گرووپه‌كه‌وه خۆشحاڵیی خۆیان به دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ڕێكخستنی كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان كرد و سوپاسی پشتگیری و پاڵپشتییه‌كانی به‌ڕێزیانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌یان. تیشكی خسته سه‌ر كاری خۆبه‌خشانه‌ی داهاتوویان.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه كرد كه به‌شدارییان له ڕێكخستنی كۆنفرانسی تیدێكس نیشتمان له هه‌ولێر كردبوو، هیوای خواست له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن و بێ گوێدانه ئینتمای سیاسی له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
دووپاتیشی كرده‌وه گه‌ر گه‌نجی كوردستان ده‌رفه‌تی هه‌بێت وه‌ك گه‌نجانی جیهان كاری زۆر باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیوای خواست له داهاتوودا كاری گه‌وره‌تر و باشتر ڕێكبخه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن به كار و چالاكییه‌كانیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییی گه‌نجی كورد زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه، گه‌نجان بۆ كاری خۆبه‌خش و خۆپێگه‌یاندن هان بده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك چاویان له‌وه نه‌بێت حكوومه‌ت هه‌موو كاره‌كانیان بۆ بكات.