پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1-8-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌وڵدان بۆ باشتركردنى دۆخ و گوزه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و بارودۆخی ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه و عیراق به‌گشتی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه به هه‌وڵ و كۆششى هه‌موو لایه‌ك، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگیی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسازه‌كانی په‌یوه‌ست به گه‌لی كوردستانه‌وه له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه یه‌كده‌نگی ده‌ر‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم، دووپات كرایه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه له‌به‌رچاو بگیرێ و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه به‌كار بهێنرێت به ڕێگه‌ی دیالۆگ و ئاشتییه‌وه له‌گه‌ڵ عیراق، مافه ڕه‌واكانی گه‌لی كوردستان به‌ده‌ست بهێنرێت.
تاوتوێكردنی ڕه‌وشی ئه‌منیی ناوچه‌كه و ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و لادانی گرفته‌كانى به‌رده‌مى، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.