ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ماركۆ كارنیلۆس باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق و خاتوو سیرینا مورۆنی كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به‌كۆتاهاتنی كاره‌كانی وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له عیراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز كارنیلۆس سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتییه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی خۆی و كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێر له ماوه‌ی ڕابردوودا و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز كارنیلۆس كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه له‌ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك باڵیۆزی ئیتاڵیا له عیراق ئه‌نجامی داوه و ڕۆڵی به‌ڕێزیانی به‌رز نرخاند و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كار و ئه‌ركی و نوێیدا بۆ خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه‌دا له ئارادایه نائاسایی یه و پێویسته هه‌وڵ بدرێت گرژییه‌كان نه‌مێنن و دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بگیرێته به‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ڕۆڵی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه ببینن و زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بكه‌ن.