به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له میونشن له كه‌شێكى ئه‌رێنى و گفتوگۆیه‌كى ڕاشكاودا كۆبوونه‌وه و خۆشحاڵیی خۆیان به ده‌رفه‌تی دووباره كۆبوونه‌وه‌یان ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها باسیان له كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت و به‌شداریى شاندى هه‌رێمى كوردستان و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كرد و به هه‌ڵمه‌تێكی باشیان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
به‌ڕێز عه‌بادى خۆشحاڵیی خۆی به دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و هیوای خواست بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش و بتوانن پرسی مووچه، فڕۆكه‌خانه‌كان، نه‌وت، ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌نداوه‌كان و بابه‌ته‌كانی دیكه یه‌كلایى بكه‌نه‌وه. به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیش جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به دیالۆگ و بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووان كرده‌وه.
شاندى هه‌ردوولا باسیان له شێواز و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه و ئه‌و بابه‌تانه كرد كه ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌كلا بكرێنه‌وه كه له به‌رژوه‌ندیى هاووڵاتیان و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بێت، هه‌روه‌ها بتوانن له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی دیالۆگدا متمانه بنیاد بنێینه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌ماى پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه، به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن. بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا له‌سه‌ر دانانی میكانزمی جێبه‌جێكردن و ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆك بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دابنیشن و پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 له په‌راوێزی دووه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له ئه‌ڵمانیا ساز كرا، كه به‌ڕێزان مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، دلشاد بارزانى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له ئه‌ڵمانیا و شاندێكى یاوه‌رى به‌ڕێز عه‌بادیش به‌ڕێزان فالح فه‌یاز ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، مسته‌فا ئه‌لكازمى، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى عێراق، نه‌وفه‌ل حه‌سه‌ن ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران و باڵیۆزى عێراق له به‌رلین ئاماده‌ى بوون.