له دوا دیداری دووه‌م ڕۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میوشندا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پیته‌ر هۆڵتكڤێست وه‌زیری به‌رگریی سوید و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا خۆشحاڵییان به دیداره‌كه ده‌ربڕی و شه‌ڕی دژی داعش و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی، قۆناغی دوای داعش و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا، پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان دوای زه‌مینه‌سازی له ڕووی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌وه، خرانه به‌ر باس.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانى نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ى بوون، ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا هیوایان خواست گفتوگۆكان بگه‌نه ئاكامێكی باش به شێوه‌یه‌ك له به‌رژوه‌ندیی هه‌موولایه‌كدا بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی حكوومه‌ت و گه‌لی سویدی كرد بۆ پشتیوانی و هاوكارییان له ڕووی سه‌ربازی و مرۆییه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانى پێشكه‌ش كرد و هیوای خواست كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
مه‌ترسیی تیرۆر بۆ سه‌ر جیهان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسییه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا له ڕووی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و هزرییه‌وه، دۆخی ناوچه‌كه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.