حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 29 APR 2024 09:56 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى ئیدانه‌ى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى سه‌ر قیبتییه‌كانى میسر ده‌كات

SAT, 27 MAY 2017 12:19 | KRG Cabinet


له‌ په‌یامێكدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ توندى هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ى سه‌ر قیبتییه‌كانى میسر ئیدانه‌ ده‌كات و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ دوێنێ كرایه‌ سه‌ر دوو پاسى نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌ شارى منیه‌ى میسر و تیایدا نزیكه‌ى سى هاووڵاتیى قیبتى گیانیان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون له‌ كاتێكدا به‌ره‌و كڵێسایه‌ك به‌ڕێگاوه‌ بوون.

هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى قووڵمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌رده‌بڕین، خواى گه‌وره‌ قوربانییان بخاته‌ به‌ر دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆیه‌وه‌، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

له‌ كاتێكدا كرده‌وه‌ و تاوانه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ چه‌ندین شوێنى جیهان چه‌ندباره‌ ده‌بنه‌وه‌، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بوه‌ستێت، به‌ ده‌ستێكى به‌هێزتر ڕووبه‌ڕووى گرووپه‌ تیرۆرستییه‌كان و به‌ شێوه‌یه‌كى فروانتر به‌ره‌نگارى بیرى تاریكى ئه‌وان ببێته‌وه‌.


نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
27/5/2017