دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16/2/2018ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى ڕاوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى له كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن له ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دێر لاین وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌ڵمانیا بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ئورسولا وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به دیداره‌كه و به دوایین سه‌ردانى بۆ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیشى به ده‌سپێكردنى دیالۆگ و سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا و ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه و هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له كوردستان كرد و له دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غداى پرسى.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روها سوپاسى ڕۆڵى ئه‌ڵمانیا و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى بۆ پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى تیرۆردا كرد، دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه له هه‌ولێر و هاوكارییه‌كانى ئێستاى ئهڵمانیایشى بۆ بیناكردنى تواناكان له هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر بایه‌خدانى ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆر به به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له ئێستا و داهاتوودا.