له به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له میونشنى ئه‌ڵمانیا، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/2/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ خالد ئه‌لجه‌راح ئه‌لسه‌باح، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ـ وه‌زیری ناوخۆی كوێت كۆبووه‌وه.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌م دیداره، سوپاسى كوێتى كرد بۆ میواندارى و به‌شداریى شاندى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى شاندى عێراقدا له كۆنفرانسى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كوێت و ڕۆڵى كونسلگهریى كوێتى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند، خواستى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوێت و ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى له بواره‌كانى كشتوكاڵ، گه‌شتیارى و پیشه‌سازى بۆ كۆمپانیا كوێتییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان نیشان دا.
به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر دوا پهرسهندنهكانى دیالۆگى هه‌ولێر و ـ به‌غدا پێشكه‌ش و پایهندیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێم ئه‌و ژماره زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران كرد كه له هێشتا له هه‌رێمى كوردستانن و تیشكى خسته‌ر گرنگیى ئارامى سه‌قامگیرى و ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا شكاندنى داعشیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بیرى داعش ده‌بێ له ڕووى سیاسى، ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كار بكرێت. پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه، لایه‌نێكى دیكه‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزان د. فوئاد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و دلشاد بارزانی نوێنه‌ری حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ڵمانیا ئاماده بوون.