حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 29 APR 2024 18:21 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ باڵیۆزى ئێران له‌ به‌غدا كرد

TUE, 1 MAY 2018 21:28 | KRG Cabinet

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 1/5/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئیره‌ج مه‌سجدى، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌ عێراق كرد كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنفرانسى په‌‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى ئابووریى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، بانگهێشت كراوه‌.

له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێز مورته‌زا عیبادى، سه‌ركونسولى كونسلخانه‌ى ئێران له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێرانیان تاتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر كۆنفرانسه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن ژووره‌ بازرگانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ساز كراوه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان