سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز محه‌مه‌د شهیاح ئه‌لسوودانی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز ئه‌لسوودانی خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌ربڕی.
به‌ڕێزیان هه‌نگاوه‌كانی ئاساییكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای به‌رز نرخاند كه بۆته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كان، به‌رده‌وامیی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدایشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه ماون، به پێویست زانی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و به‌شداریی به‌ڕێزیان له‌و كۆنفرانسه‌دا كرد كه بۆ به‌رژوه‌ندی و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، گرنگیی خۆی هه‌یه، سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌شی كرد كه هاوكار بوون بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له كێشه‌كان و هیوای خواست گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، فراوانتر بكرێن.
به‌ڕێزیان هیوای ئه‌وه‌شی خواست په‌یوه‌ندی و هاوكاری و هاریكارییه‌كانی نێوان داموده‌زگاكانی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدرال فراوانتر بكرێت.