حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 29 APR 2024 08:15 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌نشتی هێرشه‌كانى ئه‌هواز ده‌كات

SUN, 23 SEP 2018 20:47 | KRG Cabinet

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رزه‌نشتى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كات كه‌ دوێنێ له‌ شارى ئه‌هوازى باشوورى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرایه‌ سه‌ر نمایشێكى سه‌ربازى و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رباز و خه‌ڵكى سڤیل و میدیاكارانى ئاماده‌ى نمایشه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌شیان بریندار بوون.

له‌ كاتێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ین و زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین، هیوادارین ئه‌نجامده‌ران بدۆزرێنه‌وه‌ و به‌ سزاى یاساییى خۆیان بگه‌ن.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
23/9/2018
 



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان