له میانی كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانیدا له به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدرال كۆبووه‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووى عێراق بە شێوه‌یه‌ك لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پتەوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا ـ هه‌ولێردا بێت، خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له گرنگیى بەشداریی كارای لایه‌نه كوردستانییه‌كان لە به‌ڕێوه‌بردنى دەوڵەت و كارنامه‌ى حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و پێویستیی قۆناغی داهاتوو بە بنەمای پتەو بۆ بەدیهێنانی هاوبەشیی نیشتمانی كرایه‌وه و كار و هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز كه سەقامگیریی سیاسی و خزمەتگوزاری و پاراستنی دەستكەوتەكان به‌دی بهێنێت و به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه، دووپات كرایه‌وه.