حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 29 APR 2024 01:18 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

SAT, 20 OCT 2018 18:06 | KRG Cabinet

به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراقیان تاوتوێ كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20/10/2018 ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا باسیان له‌ دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقیان كرد و سه‌رۆك ماكرۆن جه‌ختى له‌ پێویستیى به‌شداریى هه‌موو لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى عێراقیدا كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى بایه‌خدان و پشتگیریى هه‌میشه‌ى فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆنى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرد و داكۆكى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى تازه‌ى عێراقدا به‌شدار ده‌بێت. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها هیوایان خواست كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌رده‌وام بن.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها سوپاس و ستایشی به‌ڕێز سه‌رۆک ماکرۆنی کرد که‌ دوای ڕووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری پارساڵ ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا له‌ ئارامکرنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ و ده‌سپێکردنی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و شکاندنی ئابڵۆقه‌کان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.



بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان