بە بۆنەی لەدایك بوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (دروودی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی خۆشگەزەرانی وسەقامگیری و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان.
بەم بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین ڕۆژی سێشەممە 2018/11/20 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .
سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2018/11/18