له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكومه‌ت ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه دڕندانه‌یه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى له نیووزیلاند كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وت و له ئه‌نجامدا ده‌یان نوێژخوێن گیانیان له ده‌ست دا و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى نیووزیلاند ده‌كات و له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز هاوخه‌میانه. هیوادارین ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه به‌سامه به سزاى دادپه‌روه‌رانه بگه‌ن و له هیچ شوێنێك دیكه كاره‌ساتى ئاوا دووباره نه‌بنه‌وه.