لە میرەی گشتی کۆتایی بە چەند خولێکی جۆراوجۆر هات
![](/media/25580/img_3286.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133537748130000000)
ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و بە ئامادەبوونی عمید فرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و مێجەر دینیز، بەرپرسی تیمی لۆجستی لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر و بەڕێز لۆریس، بەرپڕسی بەشی مەشق لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و ڕاهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، لە میرەی گشتی، ڕێوڕەسمی کۆتاییی چەند خولێکی جۆراوجۆری وەک خولی فیتەریی هەمەر و باجەر و بزوێنەری دیزڵ، خولی چاککردنەوەی هەموو جۆرە چەکێکی ئەمەریکی و خولی کۆگاکردن و بەکارهێنانی ئامێری بەرزکەرەوە بەڕێوە چوو.
لەم خولانەدا ژمارەیەک پێشمەرگەی بنکەکانی ئەسنادی سلێمانی و دهۆک و لیوای ١٠ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بە پراکتیکی و بە شێوەیەکی زانستی مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر تەکنیکی چاککردنەوە و شێوازی هەڵگرتن و کۆگاکردنی دروستی کەلوپەلە یەدەگەکان و پاراستنیان لە هەر جۆرە شێواوی و تێکچونێک پێ کرا.