ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2-2-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له به‌ڕێزان گێرد موله‌ر وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا و خاتوو كلۆدیا رۆس سه‌رۆكی پارتی سه‌وز و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد كه سه‌ره‌ڕای بارودۆخێكی سه‌خت، توانیویانه ڕووبه‌ڕووی زۆر كێشه‌ی گه‌وره ببنه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی تیرۆر و قه‌یرانی دارایی و باوه‌شكردنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌شیان به‌رز نرخاند كه به‌م دواییه له نێوان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عیراقدا له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا هه‌یه و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌شیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن له‌و هاوكارییه مرۆییه‌ی پێشكه‌ش به عیراقی ده‌كه‌ن، پشكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز موله‌ر ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی باب و باپیرانی خۆیان به‌تایبه‌تی ئاواره ئێزدییه‌كان و له‌مباره‌یه‌شه‌وه هه‌ماهه‌نگیی پێویست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراقی فیدرالدا ده‌كه‌ن و به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه له كۆنفرانسی داهاتووی هاوكاریی مرۆیی كه له فۆكس ده‌به‌سترێت، ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه ده‌ورووژێنن و پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌كاریی خۆی بكات.
لای خۆیه‌وه خاتوو كلۆدیا رۆس جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، بێ جیاوازی هاوكاریی هه‌موو لایه‌كیان كردووه و چه‌ند پرسیارێكیشی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی فیدرال بۆ هه‌ولێر كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆیی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌ڵمانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌م دواییانه هاوكارییه‌كی باشی سه‌ربازی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالدا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵدا هه‌یه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا كێشه‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه و به‌غدا هیچ هاوكارییه‌كی مرۆیی پێشكه‌ش نه‌كردووه و ته‌نیا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی بریندار له سوپای عێراق له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێت و داوای كرد كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیری هه‌ماهه‌نگیی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیای كرد كه له كۆنفرانسی هاوكاریی مرۆیی له له‌نده‌ن باسی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆكار ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆ و هیوای خواست له داهاتووشدا به هه‌مان شێوه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پاڵپشتی ده‌نگ و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانیان بن، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ و ڕه‌وشی ناوچه‌كه كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئابووری و شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و ڕه‌وشی ئاواره‌كان و بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به بڕیارێكی سیاسی له‌لایه‌ن به‌غداوه پێشكه‌ش كرد كه هۆكاری دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا بوو. پێشبینیشی كرد له ساڵی 2017 بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان باشتر ببێت و هیوای خواست ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌یه‌وه هاوكار بێت تاكو بتوانن به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌دا زاڵ بن.