سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8-2-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز یان ڤیگێل نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ هاندانی ئازادیی ئایین و باوه‌ڕه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردان و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه سه‌ركه‌وتوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ده‌ربڕی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و هیوایان خواست له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ڕه‌نگ بداته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ پێشوازیكردن و دابینكردنی جێگه‌ی حه‌وانه‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر به‌رز نرخاند و له‌م ڕووه‌وه پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
شاندی میوان سه‌رسامیی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوایان خواست هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌دا ببنیێت كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عیراقدا له نێوان پێكهاته جیاوازه‌كاندا هه‌ن، ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاشیان بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه نیشان دا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییه ئه‌رێنییه‌كانی شاندی میوانی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان هه‌ڵقوڵاوی ناخی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه و زۆرێك له‌و كێشانه‌ش كه له‌مباره‌یه‌وه هاتوونه‌ته پێش، به یاسا چاره‌سه‌ر كراون و له‌مباره‌یه‌شه‌وه كۆمه‌ڵیك یاسا ده‌ركراون. به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ڕابردوو و ئێستاش هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه فاكته‌ری سه‌قامگیری بن له ناوچه‌كه و به پێویستی زانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ تاكو پێكه‌وه‌ژیان ببێته مۆدێلێكی سه‌رتاسه‌ری.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه به‌داخه‌وه له هه‌ندێك شوێن پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ئایینی ئه‌نجام ده‌درێت و هیوای خواست دوای نه‌مانی تیرۆرستانی داعش پرۆسه‌یه‌كی ئاشته‌واییی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێ بكات و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و دوور بن له هه‌ر توندوتیژییه‌ك، پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌ژیانیش بخرێته نێو پرۆگرامی خوێندن و په‌روه‌رده‌وه.