سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-7-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز مارتن وار كونسولی نوێی به‌رتیانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز وار سوپاسی ئه‌و پێشوازی و پشتگیرییه گه‌رمه‌ی كرد كه له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لێی كراوه و هیوای به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كونسولخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
نه‌به‌ردی و چاونه‌ترسیی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا و پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری سه‌ربازیدا دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌رێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز وار له ئه‌ركه نوێكه‌یدا خواست و پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی به‌ریتانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی له بواره‌كانی سه‌ربازی و مرۆیی‌دا پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و جه‌ختی له به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان كرده‌وه.
به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌مباره‌یه‌وه به‌ریتانیا ده‌توانێت له ڕێگه‌ی هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت به شێوه‌یه‌ك هه‌رێم بكه‌نه بنكه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری عیراق.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، به‌ڕێزیان ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ به‌غدا نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی به‌ریتانیای به گرنگ زانی.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش له مووسڵ، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.