حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 29 APR 2024 02:40 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

حكومەتی هەرێمی كوردستان دیدگای خۆی بۆ ستراتیژی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ ساڵی 2020 رادەگەیەنێت

TUE, 27 SEP 2016 11:08 | KRG Cabinet


حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هەمیشە و لە هەموو بوارەكاندا، خەڵك لە پێشی هەموو شتێكەوەیە و پێویستە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان سوود لە سامانی وڵات وەربگرن، بۆیە ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا، پێویستە بۆ دووربوونی كوردستان لە قەیرانی نرخی نەوت، هاوکات دروستکردنی ئابورییەکی کێبرکێکار و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەکانی حكومەت.


چوارچێوەی ستراتیژی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە 21ی ئەیلوول/سێپتەمبەری 2016 لە پایتەخت راگەیەندرا و تیایدا هەردوو وەزیرانی پلادانان و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و نوێنەرانی بانكی نێودەوڵەتی و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوون، چەندین رونكردنەوەی گرنگ بە دووپاتكردنەوەی سوود وەرگرتنی هەژاران لە پلانەكانی بیمە و پاراستنی كۆمەڵایەتی دووپات كرایەوە .

بەڵام وەزارەتی پلاندان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە سیستەمی ئێستا، لەگەڵ دیدگای 2020 یەك ناگرێتەوە، چونكە حكومەت بەڵێنی داوە چینی هەژار و كەم دەرامەت، لەڕێگەی بیمەی کۆمەڵایەتی و تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە بپارێزێت، هەروەها دەرفەتی كار بۆ لاوان دروست بكات. و ئەوەشی خستەڕوو كە ئاستەنگ لە كاتی ئێستادا لەبەردەم پاراستنی كۆمەڵایەتیدا زۆرن بە تایبەتی لە ڕووی هەبوونی خەرجی گشتی بەرز بۆ موچە و هاوکارییەکان بەگشتی، كە كاركردن تیایدا ڕێژەیەكی زۆری ژمارەی دانیشتوان پێكدێنێت. ئەمە جگە لە هەبوونی ڕێژەیەكی زۆر كەمی ئافرەت و هەبوونی ڕێژەیەكی زۆری ئافرەتی نەخوێندەوار لە كۆمەڵگەدا.

هەروەها وەزارەت رایدەگەیەنێت كە نزیکەی 1.2 ملیار دینار لە ساڵێکدا، خەرجی خانەنشین پێكدێنێت كە 4.5%ی ۆی داهاتی نێوخۆییە  و زیاتر لە 80% ی هێزی کاری کەرتی تایبەت خانەنشینیان نیە و 50%ی ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵە، مووچەی خانەنشینیان نیە . ئەمە جگە لە نەگەیشتنی هاوكاری نەختی بۆ چینی هەژاران كە لە بنەڕەندا 1.3 ی داهاتی نێوخۆیی پێكدێنێت بەڵام تەنها 11%ی چینی هەژاران ئەم هاوكاریانە وەردەگرن .

وەزارەت ، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ و بەرەوپێشبردنی سیستەمی ئێستا و دانانی ستراتیژی نوێی پاراستنی کۆمەڵایەتی، چەندین بنەما و سیاسەتی تازە دادەڕێژێت بە پاڵپشتیکردنی چاکسازی ئابوری و لە ئەنجامی هەڵسەنگاندن و راوێژکاری ستراتیژێكی تازە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ چەند بوارێکی دیاریکراو، داڕێژراوە ، بە واتایەیك رونتر، بە مامەڵەكردن لەگەڵ بازاڕی کارو بیمەی کۆمەڵایەتی و تۆڕەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

هەروەها پێشنیاری بەرەوپێشبردنی سیستەمەکانی پەروەردە و راهێنان،و دڵنیابوون لە دابینکردنی کاریگەری دەستی کاری توانادار و خاوەن  بەهرە و كارامەیی و خێراکردنی دروستکردنی دەرفەتی کار، بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت ئەمە لە دڵنیاییكردنی هەموو لایەك بەوەی دەستیان بە بیمەی كۆمەڵایەتی دەگات بەدەرلەوەی لەکوێ کاردەکەن.

وەزارەتی پلان دادان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە جێبەجێکردنی هەموو چاکسازییەکان، پێنج بۆ دە ساڵ دەخایەنێت، بەڵام وەزارەت  ئەم ساڵ دەست بە پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی یاساکان وبەهێزکردنی توانای وەزارەتەکان دەكات.