پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/10/2016 له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، گرێبه‌ستى پڕۆژه‌ى وربینیى سه‌ربه‌خۆى داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاى وردبینیى جیهانیى دیلۆیته‌وه ئیمزا كرا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكه له پرۆسه‌یه‌كى درێژى كارگێڕى و یاسایى و شه‌فافى ته‌ندریندا، به‌پێى بنه‌ما كارپێكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌ژێر ڕۆشناییى ڕێنماییه‌كانى گرێبه‌ستى گشتیى ساڵى 2016ى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵبژێردرا.
گرێبه‌سته‌كه له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و نێڵ هارگرێڤس و ڕۆبه‌رت هانلۆن نوێنه‌رانى كۆمپانیاى دیلۆیته‌وه ئیمزا كرا و تیایدا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى دیوانى چاودێریى دارایى له هه‌رێمى كوردستان، به‌رپرسى دیسكى عیراق له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و ڕاوێژكاران و به‌رپرسانى حكوومى ئاماده‌ى بوون.
به‌م بۆنه‌یه‌وه له وته‌یه‌كدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه كه ئیمزاكردنى ئه‌م گرێبه‌سته و ئه‌ركداربوونى كۆمپانیایه‌كى ناودارى سه‌ربه‌خۆى جیهانیى بوارى وربینینى له هه‌رێمى كوردستان كه یه‌كێك له چوار كۆمپانیا ناوداره‌كانى جیهانه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى خاوه‌ن پێگه و نێوبانگ و پسپۆڕیى خۆیه‌تى، هه‌نگاوێكى زۆر جددى و گرنگى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه بۆ دابینكردنى زیاترى ڕوونى و شه‌فافیه‌ت له پرسى نه‌وت و گاز و داهات و خه‌رجییه‌كانیدا و نیشانه‌ى جددییه‌ت و پابه‌ندیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه به چاكسازى و شه‌فافیه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مایه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانینى لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بوارى چاكسازى و شه‌فافیه‌ته.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، وێڕاى سوپاس و ده‌ستخۆشى له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى حكوومه‌ت و به‌رپرسانى دیلۆیت بۆ ئه‌م گرێبه‌سته، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستبه‌كاربوونى كۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆى دیلۆیت بۆ وردبینى له هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێته هۆى دابینكرنى زیاترى شه‌فافیه‌ت و وردبینییه‌كى زیاترى ڕوون و شه‌فاف و بێلایه‌ن و زانستیانه بۆ داهات و خه‌رجییه‌كانى نه‌وت و گاز هه‌رله سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌رهێنانى نه‌وته‌وه، تا ده‌گاته ئێستا و بۆ له‌مه‌ودواش.
هه‌روه‌ها هیواى خواست كه ئه‌م پرۆسه‌یه متمانه‌ى خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به پرسى داهاته‌كانى نه‌وت و گازه‌وه باشتر بكات و ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاپۆرته‌كانى وردبینیى ئه‌م كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه، به‌پێى ستاندارتى په‌یڕه‌وكراو له‌م بواره‌دا بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و هاووڵاتیان ده‌خاته ڕوو، بێگومان ڕێكارى پێویستیش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كانى ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌گیرێته به‌ر.
شایانى باسه كۆمپانیاى جیهانیى دیلۆیت، یه‌كێك له چوار كۆمپانیا ناوداره‌كانى جیهانه له بوارى وردبینیدا و حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانى وڵاتان به‌مه‌به‌ستى دابینكردن و پاراستنى زیاترى ڕوونى و شه‌فافیه‌ت له داهات و خه‌رجییه‌كانیاندا، وه‌ك لایه‌نێكى سه‌ربه‌خۆى جێى متمانه و باوه‌ڕپێكراوى خاوه‌ن نێوبانگى نێوده‌وڵه‌تى، پشت به خزمه‌ته‌كانى ده‌به‌ستن و، به شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات كه هیچ حكوومه‌ت و لایه‌نێك ناتوانێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كانى و ئه‌نجامى ڕاپۆرته‌كانى له‌باره‌ى وردبینییه‌وه، بكات. ده‌ستبه‌كاربوون و ئه‌ركداربوونى دیلۆیت له هه‌ر شوێنێك به نیشانه‌ى پابه‌ندى به شه‌فافیه‌ته‌وه دێت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بوارى چاكسازى و شه‌فافیه‌ت، ڕێز و ئیعتیبار بۆ ناو و ئه‌رك و شێوازى كاركردنى داده‌نێن.
به‌پێى گرێبه‌سته‌كه، ئه‌م وردبینییه‌ى كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى سه‌ربه‌خۆى وردبینیى دیلۆیته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، هه‌ر له به‌رهه‌مێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وته‌وه، چ له ڕێگه‌ى بۆریى نه‌وتى كوردستانه‌وه بێت، یان له بازاڕى ناوخۆ، یان بۆ به‌كارهێنانى ناوخۆ، تا پاڵاوگه‌كان و به‌رهه‌مه نه‌وتى و گازییه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پارانه‌ى له كۆمپانیاكانى نه‌وت له‌به‌ر ڕۆشناییى یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان و شایسته داراییه‌كانى كۆمپانیاكانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان وه‌رگیراون.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى "ئێرنست ئاند یه‌نگ" كه ئه‌ویش یه‌كێك له چوار كۆمپانیا جیهانییه‌كه‌ى بوارى وردبینییه، له دوایین قۆناغه‌كانى داڕشتنى گرێبه‌ستێكى دیكه‌ى هاوشێوه‌یه بۆ ته‌واوكردنى وردبینیكردنى پرۆسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه‌ش گرێبه‌ستێك ئیمزا بكات.