Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە بەغدا کرد

ڕۆژی دووشەممە ۱۳ـی ئایاری ۲۰۲٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حکومەتى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ميتيا ليسكوفار، باڵیۆزی ڤاتیکان لە بەغدا کرد، کە بە بۆنەى تەواوبوونى ئەرکەکەى سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى کردبوو.

سەفین دزەیی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی گرنگ و خزمەتەکانی باڵیۆزی ڤاتیکان لە بەغدا دەربڕی و هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکى داهاتووى بۆ خواست.

هەر لە کۆبوونەوەکە باس له‌ بارودۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەختیان لە پێشخستنی پەیوەندییەکان و بەردەوامبوون و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لە داهاتوودا کردەوە.