پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10-5-2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز پا‌تریاك مار گۆرگیس سڵیوه سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له كوردستان و جیهان و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له ئهسقوفهكانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، ئه‌ورووپا، سووریا و ئێران و هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا دۆخی مه‌سیحییه‌كان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش دۆخی په‌یڕه‌وانی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ. له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز پا‌تریاك مار گۆرگیس پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی مه‌سیحییه‌كان له شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كار و ئه‌ركه‌كانی كه‌نیسه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی پشتگیرییه ڕاسته‌وخۆكانی به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی كرد بۆ كار و چالاكی و بنیاتنانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی له هه‌ولێر كه له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه.
به‌ڕێز پا‌تریاك مار گۆرگیس و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵیی خۆیان به ئارامی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی كه وێڕای سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی تیرۆر، ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و جێگه‌ی سه‌رنجی میوانانی ڕێوڕه‌سمی دانانی ئه‌سقوفی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری له هه‌ولێر به‌ڕێز مه‌تران مار ئهپرس بوو كه له هه‌موو كه‌نیسه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه هاتبوون و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له هه‌ولێر مانه‌وه.
هیواشی خواست دۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دوای نه‌مانی تیرۆرستانی داعش به‌ره‌و ئارامی و پێشكه‌وتنی زیاتر بڕوات و ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێد و ماڵ و حاڵی خۆیان و په‌یڕه‌وانی كه‌نیسه‌كه‌یان له هه‌موو شوێنێك به‌تایبه‌تی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئه‌ركه ئاینییه‌كانیان به ئازادی ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌سقوفیه‌ی نوێی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاشووری به‌ڕێز مه‌تران مار ئهپرس كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست. دووپاتیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیرییه‌كی ته‌واو له كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی ده‌كات و به پێزانینه‌وه ده‌ڕوانێته بڕیاری ئه‌و كه‌نیسه‌یه كه سه‌ره‌ڕای دۆخی ناله‌باری هه‌رێم، كه‌نیسه‌كه‌یان له ئه‌مه‌ریكاوه گه‌ڕانده‌وه هه‌رێمی كوردستان و سوپاسی پا‌تریاك و كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی كرد كه متمانه‌یان به هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌یه و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه تا سه‌ر ئه‌و متمانه‌یه ده‌پارێزن.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له دۆخی ئاواره مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پێشكه‌شكردنی هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ ئه‌و خوشك و برا مهسحییانهی له هه‌رێمی كوردستان له ژیانی ئاواره‌ییدان، پشتگیری له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان ده‌كات و ئه‌وه‌ی له توانایدا بێت بۆ هاوكاری و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان، درێغی ناكات.