حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 29 APR 2024 19:30 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن

THU, 14 SEP 2017 14:33 | KRG Cabinet

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 14/9/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز فرانك بێكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له دیدارێكدا هه‌ردوولا تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم خسته ڕوو.

له ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا و قۆناغی دوای داعش و دۆخی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی عیراق له ده‌ستی تیرۆر، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، دووپات كرده‌وه.

گفتوگۆكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌خیان له پێویستی به‌رده‌وامیی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، كرده‌وه‌.