حکومەتی هەرێمی كوردستان
MON, 29 APR 2024 19:51 Erbil, GMT +3




You are viewing Kurdistan Regional Government's 8th cabinet website.
For updated information about Kurdistan Regional Government
visit current cabinet's web portal at GOV.KRD please

نێچیرڤان بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌كه‌ن

MON, 20 NOV 2017 20:47 | KRG Cabinet


به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان، دۆخى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد.



له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/11/2017 له‌ باره‌گاى به‌ڕێز ئه‌میندارى گشتیى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، دوا پێشهاته‌كان ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان خرانه‌ ڕوو، باس له‌ كاروبارى حكوومه‌ت، پشتگیریى نێوده‌وڵه‌تى له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییانه‌ كرا كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچێرڤان بارزانى ئه‌نجام دراون.

هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ گرنگیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌، هه‌وڵدان بۆ چاككردنى گوزه‌رانى هاووڵاتیان و به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو له‌ كاتى خۆیاندا.