ده‌سته‌ی ژینگه و جایكای یابانی ماستەرپلانی هەولێریان تاووتوێ کرد
هەولێر-هەرێمی كوردستان، (gov.krd)- ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، رێكه‌وتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان له فه‌رمانگه‌ی كاروباری هونه‌ریی ده‌سته‌ی ژینگه، پێشوازی له تیمی جایكای ژاپۆنیی تایبه‌ت به ماسته‌رپلانی هه‌ولێر كرد.
تیمەکە پێکهاتبوون لە ئه‌نتوان سورا به‌ڕێوه‌به‌ری تیم و ماری تاكیتانی به‌رپرسی ڕه‌چاوكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی و ئاماده‌كاری هه‌ڵسه‌نگاندنی ژینگه‌یی ستراتیژی.
ئه‌م سه‌ردانه چواره‌مین سه‌ردانی تیمی جایكایه بۆ ده‌سته‌ی ژینگه، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوونی ده‌سته له به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ماسته‌ر پلانه‌كه له‌ڕووی ژینگه‌ییه‌وه.
شایانی باسه له‌رێكه‌وتی ٢٠٢٢/١/٩، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و ئاژانسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تیی ژاپۆنی (جایكا) رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جایكا ماسته‌رپلانی هه‌ولێر نوێ بكاته‌وه و به‌شدار بێت له گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی شاردا.