Skip to the content

سوپاس بۆ سەردانی کردنی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان (GOV.KRD).

سەردانیکردنتان بۆ ماڵپەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نیشانەی ڕەزامەندیتانە کە بە شێوەیەکی یاسایی پابەندن بە بەکارھێنانی ئەم ماڵپەرە بە پێی ئەم مەرج و یاسایانەی خوارەوە.

تکایە ئەم ماڵپەرە بەکار مەهێنن ئەگەر لاریتان هەیە لە قبوڵکردنی مەرج و یاساکانی.

  

 

مافە گشتییەکان:

  • ئەم مەرج و یاسایانە شایەنی گۆڕانن. گۆڕانکارییەکان لەسەر ئەم لاپەڕەیە بڵاو دەکرێنەوە. بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە لە لایەن ئێوە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم گۆڕانکارییانە، ڕەزامەندیت دەسەلمێنێت بۆ مەرج و یاسا گۆڕاوەکان و هەموو گۆڕانکارییەکان.
  • مافی کۆپیکردنی بابەتەکانی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پارێزراوە.
  • بڕگە تایبەتەکان یاخوود کۆکراوەی ناوەڕۆکی دەقەکان (چ لە خوارەوە چ لەناو خودی بڕگە تایبەتەکان یاخوود کۆکراوەکان) ڕێگە پێدراون بۆ دووباره بەکارهێنان بەپێی بڕگە یاسای نێودەوڵەتی ژمارە ٤ـی مۆڵەتی نێودەوڵەتی (Creative Commons Attribution 4.0). بەم یاسایانە ئێوە ئازادن لە کۆپیکردن و دابەشکردنی ماددەکان، بە مەرجێک کە بیخەنە پاڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و پابەندی مەرجەکانی تری مۆڵەتەکە بن. تکایە ئاگادار بە ئەم مۆڵەتە وێنە، گرافیک، لۆگۆ، درووشم و نیشانەکانی بازرگانی لەسەر ماڵپەرەکە یان پێکهاتەکانی دیزاینی ماڵپەرەکە لەخۆ ناگرێت. ئەو بڕگە تایبەتانە دووبارە بەکارناهێنرێن بەبێ مۆڵەتی سەرچاوەکانیان. 

 

مافی خاوەندارییەتی:

  • ئەم ماڵپەرە لەلایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت. 
  • مافی بابەتەکان و زانیارییەکانی ناو ئەم لاپەڕە پارێزراون بەشێوەیەکی یاسایی. هەموو مافەکان، ناوونیشان و ناوەرۆکەکان، لە لایەن فەرمانگەی میدیا و زانیاری ـى حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە خاوەندارییەتی دەکرێن و بەڕێوەدەبرێن. 

 

 سنوردارکراوەکان:

  • لە کاتی بوونی هەر داواکارییەک و پرس و ڕایەک، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەم ناونیشانەوە بکەن، contact@gov.krd.
  • هەموارکردنەوەی هەر کام لە ناوەرۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە بە توندی قەدەغەیە و دەبێتە پێشێلکردنی مافی ڕۆشنبیری و پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە.
  • مافی کۆپیکردنی وێنە و گرافیکی ئەم ماڵپەڕە پارێزراوە و بە هیچ شێوەیەک نابێ بێ مۆڵەتی نووسراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دووبارە بەرهەم بهێنرێتەوە یاخود لە شوێنێکی تر بە کاربهێنرێت.

 

لینکەکان لە ماڵپەرە دەرەکییەکانەوە:

  • ئەم ماڵپەڕە سه‌رووبه‌سته‌ر (هایپەرلینک)ـی تێدایە بۆ ماڵپەڕەکانی تر تەنیا بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی زیاتر. ئەم وێبسایتانە لەوانەیە زانیاری تێدابێت کە مافی کەسی سێیەمە و بابەتی سنوورداری بەکارهینانی ھەیە. دەبێت مۆڵەتی بەکارهێنان و کۆپیکردن لە ماڵپەڕەکانی تر لە خودی خاوەنەکانی وەربگیرێت و لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرناگیرێت.
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نییە لە ناوەڕۆکی ئەو ماڵپەڕانەی کە وەک هایپەرلینک دانراون و بەرپرس نابێت لە هەر زیانێک بەهۆی بەکارهێنانیانەوە ڕوبدات. بەرپرسیاریەتی بەکارھێنانی ئەم هایپەرلینکانە بەتەواوی لە ئەستۆی خۆتانە.  

 

لینکەکانی ئەم وێبسایتە لە وێبسایتەکانی ترەوە:

  • بەستنەوەی تۆ بەم ماڵپەڕە یان ناوەرۆکەکانی ئەم ماڵپەڕە سەلمێنەری ڕەزامەندیتە بە  مەرج و یاساکانی ماڵپەرەکەمان تەنانەت دوای بڵاوکردنەوەی هەر گۆڕانکارییەک بۆ ئەم مەرج و یاسایانە. ئەگەر ڕەزامەندی دەرنەبڕن، پێویستە بوەستن لە بەستنەوە بەم ماڵپەڕە و ناوەڕۆکەکەى.
  • لە هیچ بارودۆخێکدا نابێت لینکی  ئەم ماڵپەڕە یان هەر یەک لە ناوەرۆکەکانی ئەم ماڵپەڕەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەر شێوەیەک پەیوەست بکرێت بە هەر جۆرێک لە براندە بازرگانی یا خزمەتگوزاری، لۆگۆ، ئینسیگنیا یان ئامێرەکانی تر کە بەکارهاتون یان دەردەکەون لەسەر ئەو وێبسایتانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە خاڵی سەرەوە.
  • فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مافێکی هەیە بۆ لەکارخستنی هەر لینکێکی بێ مۆڵەت بۆ ئەم ماڵپەڕە لە هەر ماڵپەڕێک کە بابەتی نەشیاو، نەگونجاو، ناوزڕاندن، پێشێلکاری و ناڕەوا بڵاو بکاتەوە یاخود هەر زانیاری و بابەتێک بڵاو دەکەنەوە کە پێچەوانەی یاسا نووسراوەکان و هەر تایبەتمەندییەکی رۆشنبیری و هەر مافێکی گشتی یان تایبەت بێت

 

یاسای بەرکار:

 ئەم مەرجانەی بەکارهێنان بە پێی یاساکانی هەرێمی کوردستانەوە بەڕێوە دەبرێن و لێک دەدرێنەوە و هەر بانگەشەیەک کە پەیوەندی بە بەکارهێنانی ماڵپەڕ هەبێت، لەلایەن دادگاکانی هەرێمی کوردستانەوە دەبیسترێت.