سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه پێشوازیی له نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك ڕێكخراوی ژینگه‌ییی سنووری قه‌زای ئاكرێ كرد
ڕۆژى سێشەممە، ڕێكه‌وتی ١٦ى ئایارى ٢٠٢٣، عه‌بدولره‌حمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه ژینگه‌ییه‌كانی سنووری قه‌زای ئاكرێ كرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان تیشكیان خسته سه‌ر چه‌ند گرفت و ئاریشه‌یه‌كی ژینگه‌ییی سنووره‌كه‌یان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه وێڕای نرخاندنی هه‌وڵ و ماندووبوونیان، داوای لێ كردن بۆ كاركردن به پێی ڕێنماییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی دهۆك بۆ خستنه‌ڕووی پێشنیاز و داواكانیان.