Skip to the content

سەفین دزەیی پێشوازی لە کونسولی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ــی نیسانی ٢٠٢٤، سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلاوس سترایچەر، کونسولی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە هەرێم کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسی هەڵبژاردنى پەرلەمانی كوردستان و بارودۆخی ناوچەکە و ئاکامی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان کرا.

هەر لەمیانەی گفتوگۆکەدا، پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و دەستکردنەوە بە هەناردەکردنی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان کرا.