Skip to the content

فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ژێرخانی دیجیتاڵی لە داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەت دابین دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق، -(GOV.KRD)- فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ژێرخانی دیجیتاڵی لە داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات بۆ جێگیرکردنی سیستەم و نەرمواڵە (سۆفت وێر)ی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەم سیستەمانەی کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە جێگیرکردنیان بۆ کراوە لەسەر داتاسەنتەری ناوەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتین لەمانەی خوارەوە:

 

  1. سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان (KFMS)
    • ئەم سیستەمە بریتییە لە بەئەلیکترۆنیکردنی پرۆسەی داواکردنی خەرجی لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ھەموو داواکارییەکی خەرجی پێویستە لەڕێگەی ئەم سیستەمەوە پێشکەش بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بکرێت. تەنانەت گشت ھاوپێچەکان بۆ داواکاری خەرجی ھاوپێچی ئەم سیستەمە دەکرێت و هەر لەڕێگەی هەمان سیستەمەوە لایەنی داواکار لە دوایین بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادار دەکرێنەوە.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی دارایی و ئابووری.
    • لایەنی سوودمەند: گشت دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
  1. سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل.
    • سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل سیستەمێکی دیجیتاڵییە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەکار دەبرێت بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هاووڵاتییان بە شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و هەروەها بۆ نوێکردنەوە و تۆمارکردنی ساڵانەی ئۆتۆمبێل لە سەرانسەری کوردستان بە شێوازێک کە کۆی کارەکان لە ماوەی زۆر کەمتر لە جاران جێبەجێ بکرێت.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی ناوخۆ.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی ناوخۆ و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
  2. سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری.
    • سیستەمی ناسینەوەی بایۆمەتری بەکار دێت بۆ ناسینەوەی خێرای بایۆمەتری بە شێوازێک گەر بایۆمەتریی هەر چ هاووڵاتییەک بدرێت بە سیستەمەکە، دەتوانێت یەکلایی بکاتەوە گەر ئەو کەسە لەسەر لیستی مووچەی حکومەت بێت یاخود نا.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی ناوخۆ.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی ناوخۆ و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
  3. سیستەمی دیجیتاڵی دادنووسی.
    • سیستەمی دیجیتاڵی دادنووسی بەکار دێت بۆ ڕێکخستنی کاری دادنووسی و بەستنەوەی هەموو لقەکانی دادنووسی بە وەزارەتی دادەوە.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی داد.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی داد و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
  4. سیستەمی گرێبەستی گشتیی ئەلیکترۆنی کوردستان.
    • سیستەمی گرێبەستی گشتیی ئەلیکترۆنی کوردستان بریتییە لە کەناڵێک بۆ گشت پرۆسەی گرێبەست و کەمگیریی (تەندەر) گشتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی پلان دانان.
    • لایەنی سوودمەند: گشت دامودەزگاکانی حکومەت، و گشت وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان.
  5. سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاریی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی.
    • ئەم سیستەمە بە شێوەیەکی گشتی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بەکار دێت بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەتەکە لە بابەتی پێدانی شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
  6. سیستەمی تۆمارکردن بۆ پێکوتەی ڤایرۆسی کۆڕنا.
    • ئەم سیستەمە بەکار دێت بۆ خۆتۆمارکردنی سەرهێڵ بۆ پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی تەندروستی.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی تەندروستی و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
  7. سیستەمی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
    • ئەم سیستەمە بەکار دێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی تەندروستی.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی تەندروستی و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
  8. سیستەمەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
    • سیستەمى (ERP) کە بەشەکانى کارگێڕى و دارایى و سەرچاوە مرۆیییەکان و دۆکیومێنت تراکینگ و زانیارى قوتابیان و خوێندکاران لەخۆ دەگرێت بۆ دیوانى وەزارەت و گشت زانکۆ حکومییەمان.
    • سیستەمى سکۆلەرشیپ بریتییە لە بەئەلیکتڕۆنیکردنى پرۆسەى پێشکەشکردن و بەڕێوەبردنى خوێندن لە دەرەوەى وڵات و کردنەوەى دۆسیە لە وەزارەت و ڕێکاری بەدەستهێنانی هەلی خوێندن.
    • سیستەمى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، ئەم سیستەمە پرۆسەى پێشکەشکردن و هەڵسەنگاندنى ئەو بڕوانامانە لەخۆ دەگرێت کە لە دەرەوەى وڵات بەدەست هاتوون و بە هەموو هەنگاوەکانیەوە تا پێدانى بڕوانامەى یەکسانکردن و هاوتاکردنى لەگەڵ بڕوانامەکانى هەرێمى کوردستان.
    • سیستەمى سەنتەرەکانى زمان لە گشت زانکۆکان کە کۆى پرۆسەى سەنتەرەکان بەئەلیکترۆنى کراون لە پێشکەشکردنى داواکارییەوە تا بەشداریکردن لە خولەکان و ئامادەبوون و وەرگرتنەوەى بڕوانامە.
    • خاوەنداریەتی سیستەم: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و گشت زانکۆ و دەستەکان و گشت فێرخوازان و هاووڵاتییانى هەرێمی کوردستان.
  9. پێوەری زیرەکی کارەبا.
    • سیستەمی پێوەری زیرەکی کارەبا بەکار دێت بۆ پێوان و چاودێریکردن وکۆنترۆڵکردنی وزەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
    • خاوەندارێتی سیستەم: وەزارەتی کارەبا.
    • لایەنی سوودمەند: وەزارەتی کارەبا و گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.