Skip to the content

قیرتاوکردنی ڕێگای نێوان (بەرزنجە - باراو ) جێبەجێ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەواوکردن و خەرجکردنی بڕی (١,٨١٢,٠١٠,٠٠٠) دینار ، بەمەبەستی تەواوکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگای ( بەرزنجە - باراو).
ئەو بڕە پارەیەش بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠٢١/١٢/٢