Skip to the content

ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە کۆنکرێت دەکرێت

ناوچەی پیشەسازیی ڕانیە کۆنکرێت دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە گوژمەی 60 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە خەرج دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، لەسەر ڕێژەی (15%)ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ڕانیە، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 60 ملیۆن و 689 هەزار دینار بۆ شارەوانیی ڕانیە.

بەپێی فەرمانە وەزارییەكە، ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی شارەوانیی ڕانیەیە و بەپێی پلانی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی لە ڕانیە خەرج دەكرێت.