Skip to the content

پۆليک پێشمەرگە لە خوێندنی پارامێدیکی پزیشکیی سەربازی بەشداری دەکەن

بۆ یەکەمجارە خوێندنی پارامێدیکی پزیشکیی سەربازیی پێشکەوتوو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

خوێندنی پارامێدیکی بۆ پێگەیاندنی پۆلێك لە پێشمەرگەی خاوەن بڕوانامەیە بۆ یەکە شەڕکەرەکانی هێزی پێشمەرگە، کە لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ئەمەریکاوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ژمارەی بەشداربووانی خوێندنی پارامێدیکی پزیشکیی سەربازی، 90 فێرخوازە، جگە لە بەشداربووانی فێرخوازی وەزارەتی پێشمەرگە، 5 فێرخواز لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بەشدارن.

خوێندنەکە بۆ ماوەی یەك ساڵ بە شێوازێکی چڕ کە بە گشتی دەکاتە هەزار و 800 کاتژمێری خوێندن، بەڕێوە دەچێت.

ئامانج لەم خولە پشتیوانیکردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگەیە لە ڕووی پزیشکی و تواناکانی چارەسەر و فریاگوزاریی سەربازی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری