Skip to the content

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و كابینەی نۆیەم؛ وەرچەرخانی شارسازی و گەشەی گەشتیاری

بڕیاری بە ئیدارەبوونی سەربەخۆی زاخۆ، یەکێک بوو لە بڕیارە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە وای کرد دەڤەری زاخۆ، دەستی ئاوەدانیی زیاتری پێ بگات و چەندین پرۆژە و خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتییان بکات.
لەو ماوەیەدا، سەرجەمی پرۆژەکان ٢٨٦ پرۆژە بوون؛ کە لە ئێستادا ٢١٨ پرۆژە تەواو بوونە، ٦٨ پرۆژە لە جێبەجێکردندان و لە ماوەیەکی نزیکدا دەچنە خزمەت هاووڵاتییان.

دابەشبوونی پرۆژەکان بەسەر سێکتەرەکاندا بەم شێوەیەن:

- کەرتی شارەوانی، ڕێگا و پرد: ٩ پرۆژە.
- کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا: ١٧ پرۆژە.
- کەرتی ئاو، ئاوی ژێرزەوی و چاندن: ٤٥ پرۆژە.
- کەرتی تەندروستی: ٢٠ پرۆژە.
- کەرتی کارەبا: ٣٣ پرۆژە.
- کەرتی گەشتوگوزار و شوێنەوار: ١٦ پرۆژە.
- کەرتی فەرمانگەکانی حکومەت و ئەوقاف ٥٤ پرۆژە.

لە ماوەی پێنج ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ٧ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نوێ دامەزراون و ١٧ بنکە و نووسینگە و بەش کراون بە بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها ١٦ بەڕێوەبەرایەتی کراونەتەوە کە پێشتر نەبوون.
لە ٨١٪ ی شەقام و کۆڵانەکانی زاخۆ قیڕ کراون و گرنگترین ئەو پرۆژە ستراتیجییانەی زاخۆ کە لە ئاییندەدا جێبەجێ دەکرێن؛ بریتین لە دروستکردنی شەقامی (٦٠ مەتری، ناوچەی پیشەسازی و بەنداوی ئانکۆ)، کە سوودێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری