Skip to the content

بە گوژمەی 59 ملیار دینار چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێن

بە گوژمەی ٥٩ ملیار دینار، لە سەرجەم سێکتەرەکانی ئاو، کارەبا، شەقام، ئاوەڕۆ و خزمەتگوزاریی دیکەی پێویست، پرۆژەی نوێ لە سنووری شارەوانییەکانی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێن.

پرۆژەکان لە چوارچێوەی بەردەوامیدانە بە گەیاندنى خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە شێوەیەکى یەکسان لە سنوورى هەر ١٠ قەزا و گوند و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.

بەردەوامیی پرۆژەکان لە هەرێمی کوردستان، سەرباری دۆخی سەختی دارایی و قەیرانی سەپێنراوی دارایی و نەناردنی بودجەیە بۆ پرۆژەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری