Skip to the content

ڕێپێدانی دابەش دوو لە سەر زەوییەکانی کەرتی 8 ی حەسارۆکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

دوای ڕەزامەندی و بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راسپاردنی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، بڕیاری دابەش دوو لەسەر زەوییەکانی کەرتی ٨ ی حەسارۆکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە: "لەپێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان و بنیاتنانی ئاوەدانیی زیاتر و بەرژەوەندیی گشتی و هاووڵاتییانی کەمدەرامەت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانیی هەولێر و لە دانیشتنی ژمارە ٢٣ ـی ئەنجومەن، بە بڕیاری ژمارە ١٨٢ لە ڕێکەوتی ١٥ ی ٧ ی ٢٠٢٤، ڕێپێدانی دابەش دوو لە سەر زەوییەکانی کەرتی ٨ ی حەسارۆکان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە".

جێی باسە خاوەنزەوییەکانی کەرتی ٨ ی حەسارۆکی شاری هەولێر، خواستێکی زۆریان بۆ ڕێپێدانی دروستکردنی خانوو بەسەر دوو بەشی زەوییەکانیاندا هەبوو؛ ئەم خواستەش بە ڕەچاوکردنی مەرجە ئەندازەیی و شارسازییەکان، لەلایەن کابینەی نۆیەمەوە بڕیاری لێ درا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری