Skip to the content

ئەمشەو بارانبارین بەردەوام دەبێت

 

لە ئەنجامی بەردەوامبوونى کاریگەرىی هەردوو نزمەپاڵەپەستۆى دەریاى سوور و ناوەڕاست لەسەر هەرێمى کوردستان، پێشبینى دەکرێت ئەمشەو 19ی ئاداری 2024، بارانبارین بەشێوەى نمەباران و مامناوەند کە هەندێجار هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت، بەردەوام بێت؛ هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.
پێشبینى دەکرێت ڕێژەى بارانبارین تاکوو بەیانی 20 ی ئادار بەمشێوەیە بێت:

هەولێر 9 - 15 ملم
سلێمانی 8 - 12 ملم
دهۆک 10 - 16 ملم
هەڵەبجە 10 - 15 ملم
راپەرین 12 - 16 ملم
گەرمیان 7 - 12 ملم
زاخۆ 10 - 15 ملم
سۆران 8 - 12 ملم

فەرمانگەی میدیا و زانیاری