Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ ـی ئاداری ٢٠٢٤، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە و سێ بڕگەی سەرەکی تاووتوێ دەکات.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەی سەردانی فەرمیی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەخرێتە ڕوو و کۆبوونەوە و دیدارەكانیان لەگەڵ کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی دووەمدا، ڕاپۆرتی دەستەی دەستپاکی، سەبارەت بە جێبەجێکردنی ستراتیجی نیشتمانیی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا، هەنگاو و ڕێکارەکانی ئەمدواییەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆران، لەبەر ڕۆشناییی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکان دەخرێتە ڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری