Skip to the content

حكومەت لە کرێى ساڵێك و ڕسوماتی 6 مانگی خاشاکى دوکاندارانی زیانلێكەوتووی ئاگری لەنگەی هەولێر خۆش دەبێت

بەهۆی زیانەكانی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر و گرفتی دوكانداران، حكومەتی هەرێم لە كرێ و ڕسوماتدا هاوكاریی زیانلێكەوتووان دەكات.
لە دانیشتنى ژمارەى 10ــى ئەنجومەنى شارەوانیى هەولێر لە 6ــی ئاداری 2024، سەبارەت بە هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى ئاگركەوتنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، بڕیار بە لێخۆشبوونى ساڵێك لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕسوماتى خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕەکە درا کە گرێبەستیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانيی هەولێر هەیە و بەهۆى ڕووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.
ئێوارەی درەنگی ڕۆژی 27 ی شوباتی 2024، ئاگرێكی گەورە لە لەنگەی هەولێر كەوتەوە و نزیكەی 166 دوكان سووتان و زیانی ماڵییان لێ كەوتەوە، بۆ ئەو مەبەستە دامودەزگای پەیوەندیدار لەسەر هێڵن بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووان و پشتیوانیكردنیان لە ئاساییبوونەوەی دۆخیان و بەردەوامیی كارەكانیان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری