Skip to the content

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سبەی پێنجشەممە، ١٤ ی ئاداری ٢٠٢٤، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
پشووەکەی ١٤ ی ئادار لە ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە و بە بۆنەی لەدایکبوونی بارزانیی نەمرەوەیە.
بارزانیی نەمر، سەرکردەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و هەڵگیرسێنەری شۆڕشی ئەیلوول، لە ١٤ ی ئاداری ١٩٠٣ لە بارزان، لەدایک بووە؛ لە ماوەی ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا، خزمەتێکی گەورەی بە بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد کردووە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری