کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (ئێزدی: ئایین، کلتوور، مێژوو و جوگرافیا) لە دهۆک بەڕێوە چوو

کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی (ئێزدی: ئایین، کلتوور، مێژوو و جوگرافیا) لەژێر چاودێریی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوە چوو.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی لەلایەن زانکۆی دهۆک و بنکەی لالشی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لە دهۆک بەڕێوە چوو.
لە ڕێگەی 16 پانێڵ لەلایەن 105 لێکۆڵەر، دەیان لێکۆڵینەوەی زانستیی تێدا خرایە ڕوو.
توێژەرانی زیاتر لە 11 وڵات بە توێژینەوەی جۆراوجۆر لەبارەی ئێزدییەکانەوە بەشدار بوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری