Skip to the content

بە گوژمەی 3 ملیار دینار پرۆژەی کۆڕنیشی رویێ شین لە شیلادزێ جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی کۆڕنیشی رویێ شین لە شیلادزێ جێبەجێ دەکرێ کە درێژیی پرۆژەکە کیلۆمەترێکە و لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر دووجا، بە گوژمەی 3 ملیار دینار دروست دەکرێت.

لە %50ی کارەکانی پرۆژەکە تەواو بووە و لە 4 مانگی تردا دەچێتە خزمەت هاووڵاتییان.
پرۆژەکە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکەش دەبووژێنێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری