Skip to the content

کۆنفرانسی "پارێزگاریکردن لە ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە کەرتی کشتوکاڵ" بەڕێوە چوو

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی 2ی 2025 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ کونسوڵخانەی فەڕەنسا، کۆنفرانسی "پارێزگاریکردن لە ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لە کەرتی کشتوکاڵ" ی بەڕێوە برد.
لە کۆنفرانسەکەدا چەندین وتار و پانێڵی تایبەت بە کەشوهەوا و کشتوکاڵ بەڕێوە چوو.
ئامانجی کۆنفرانسەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ڕێگاکانی پاراستنی ئاو و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ.
بەرپرسانی حکومی و جوتیاران لە کۆنفرانسەکە ئامادە بوون و لە کۆتاییدا کۆنفرانس چەندین پێشنیاری گرنگی بۆ چارەسەری کێشەکان خستە ڕوو.
کابینەی نۆیەم بە بەکارهێنانی کەمترین بڕی ئاو بۆ زۆرترین و باشترین بەرهەمی کشتوکاڵی، ئامانجییەتی بواری کشتوکاڵ زیاتر بەرەو پێشەوە ببات.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری