سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران سێ ئۆتۆمبێل دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، 3 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر بەپێی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی كوردستان- عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2021 دەخاتە زیادكردنی ئاشكراوە.
زیادكردنەكە لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی 22ی 1ی 2025 كاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆڵی 1ی شوبات بەڕێوە دەچێت.
هەركەس ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران/فەرمانگەی یاسایی/بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات، بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانە:
1- دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی 7 ملیۆن دینار.
2- ڕسومات و خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی ئەو بەشداربووەی كە زیادكردنەكەی بۆ دەردەچێت.
3- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینەیی دەبێت و دیناری عێراقی لە كڕیار وەردەگیرێت.
4- كڕیار پێویستە لە ماوەی 5 ڕۆژ ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.
5- دەتوانن لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان لە شوێنی ئاماژەپێكراو ببینن.
6- وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە كۆی فرۆشتەكە بە زیاد دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری