Skip to the content

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەت تووشبوانی تالاسیمیا بێبەرامبەر چاودێری و چارەسەر دەکرێن

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا پشکنین و چارەسەری نەخۆشانی تالاسیمیا بکرێت بە خۆڕایی؛ لە ئێستادا تووشبوان سوود لە پشکنین و چارەسەرەکان لە تاقیگە و سەنتەرە تەندروستییەکانی حکومەت وەردەگرن.

بژار نووری، بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت: "جێگەی پێزانینە بۆ سەرۆکی حکومەت جگە لەوەی سەنتەر و تاقیگە حکومییەکانی کردە بەخۆڕایی، 100 کەس لەو نەخۆشانەی هەڵگری تالاسیمیان دەنێرێتە دەرەوەی وڵات کە پێویستیان بە چاندنەوەی مۆخە."

بەشێکیش لە تووشبوان دەڵێن: "ئێمە وەک تووشبوانی تالاسیمیا مانگانە پێویستیمان بە بڕێکی زۆری تێچوو هەبوو، بەڵام دوای بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت لە ئێستادا دەتوانین بە تێچوویەکی کەمتر چارەسەر وەربگرین."

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری